قتووی دۆشاوی تەماتەی دیاری
دیزاینی پاکێجی خۆراک

دۆشاوی تەماتەی دیاری

کڕیار
دیاری (Deary)
خزمەتگوزاری
دیزاینی پاکێجی خۆراک
پۆلێن
بەرهەمە خۆراکییەکان / قوتوو
ساڵ
٢٠٢٤

ئامانجی پڕۆژەکە

دیزاینکردنی قتوویەکی دۆشاوی تەماتەی دیار و سەرنجڕاکێش بۆ براندی دیاری کە پەیامێکی ڕوون سەبارەت بە تازەیی و ڕەسەنایەتی بە کڕیاران بگەیەنێت. پاکێجەکە پێویست بوو لە بازاڕی چڕ و پڕی دۆشاوی تەماتەدا بە خێرایی لە ڕەفەکاندا بناسرێتەوە.

شێوازی دیزاین

سیستەمێکی ڕەنگی سووری تۆخ و گەش بەکارهێنرا بۆ هاندانی ئارەزووی کڕین و گوزارشتکردن لە تەماتەی گەیوی سروشتی. فۆنتەکان بە سادەیی و گەورەیی ڕێکخران بۆ ئەوەی ناوی براندەکە و کێشی بەرهەمەکە بە ڕوونی بخوێنرێنەوە، هاوکات وێنەیەکی ڕاستەقینە و ئیشتیهابەری تەماتە لەسەر پێشەوەی قتووەکە دانرا.

وێنە کۆتاییەکان